کڵاشی هه ورامان
کڵاشی هه ورامان

هه ورامان لە کۆنەوە مە ڵبەندی عیلم و زانست بووە. هەر وەها بۆ ئەوە هەوڵی داوە کە خۆی جل و بەرگی خۆی دابین بکا. بۆیە لە و ناوچەیەدا سنعاتێک پەرەی سەندووە کە پێی دە ڵێن کڵاش پێ. رێکخستن و بەرهەم هێنانی کڵاش جێگە ی سەرنجی تایبەتی یه. وێڕای ئەوە کە ئەم ناوچەیە مەڵبەندێکی بەرز و […]

هه ورامان لە کۆنەوە مە ڵبەندی عیلم و زانست بووە. هەر وەها بۆ ئەوە هەوڵی داوە کە خۆی جل و بەرگی خۆی دابین بکا. بۆیە لە و ناوچەیەدا سنعاتێک پەرەی سەندووە کە پێی دە ڵێن کڵاش پێ.

رێکخستن و بەرهەم هێنانی کڵاش جێگە ی سەرنجی تایبەتی یه. وێڕای ئەوە کە ئەم ناوچەیە مەڵبەندێکی بەرز و شاخاوی یە کە دۆڵ و چیای زۆری هەیە. بۆیە هه ر لە کۆنەوە خەڵکی ئەم ناوچەیە هەوڵی ئەوەی داوە کەوشێ به پێ بکا کە بتوانێ لە بەرانبەری ئەو ناوچە شاخاوی یەدا خۆ راگرێ و دەوام بێنێ. لەمەڕ رێکخستنی ئەم هونەرە جوانە لە کۆنەوە هەوڵیان بۆ ئەوە داوە کە کڵاشەکانیان دەوامی زۆری ببێ. به پێچەوانەی ئەمڕۆ کە کڵاش لە پێ یەکان هەوڵی ئەوە ئەدەن کە کڵاشەکانیان هەرچی زۆرتر جوان و رێک و پێک بێ.

ناوچەکانی هەورامان کە کڵاشی تێدا دروست ئەکەن

لەناو کوردستانی عێراق دوو شاری تەوێڵە و بیارە و هەر وەها گوندەکانی دەوروپشتیانە. لە ناو کوردستانی ئێرانیشدا ئەتوانین به م ناوچانە ئاماژە بکەین: نۆدشە، دەل، هەجیج، ناو، ئەسپەرێز، نوێن و گەلێک لە دانیشتوانی شاری مەریوان کڵاشی تێدا دروست ئەکەن.

بە بۆنەی چەند هۆیە کەوە ئەم هونەرە هەر لە کۆنەوە تا کوو ئیستا لایەنگرانی زۆری هەیە

۱- جوان بوون. ئەو کڵاشانەی کە لە لایەن سەنعەتکارە شارەزا کانەوە بەر هه م دێن، دیمەنی زۆر باشێان هەیە. زوربەی کڕیاران هەوڵی ئەوە ئەدەن که ئەم جۆره کڵاشانە وەربگرا و لە پێ کەن.

۲- به پێچەوانی زۆربەی پێڵاوە کانی ئەمڕۆ کڵاشی هەورامان وەزنی ئەوتۆیان نیە و پێ کەمتر ئێش و ئازار ئەدەن.

۳- بە لەبەر چاو گرتنی ئەوە کە ئەم کەوشە لە پیتاڵ و پەڕۆ رێک ئەخڕێ، هەر چەندە لە پێ دا بێ، پێ ئارەق ناکا. ئەمه هۆیە کی گرینگە بۆ  ئەوە کە کڵاش لە هاوین و بەهار دا  زۆرتر بە کار دێ

بەڵام ئەوەی کە پێویستە سەرنجی پێوە بدەین و وەبەر چاوی بگرین ئەوەیە‌ کە لە رۆژانی بارانی و بە تایبەت لەو جێگانەدا کە ئاو هه یە نابێ  کڵاش دەپێ بکرێ. هۆی ئەوەیە کە بەشی ژێرینی لە پەڕۆڕێک دەخرێ.

کڵاش چۆن رێک ئەخرێ و لە بەرهەم هێنانی دا چی کەلک وەر ئەگرن

ئەوەی کە لە بارەی ئەم هونەرە جوانەدا زۆر گرینگە ئەوەیە، ئەوانەی دەیانەوێ حیرفەی کڵاشی کردن هەڵبژێرن ئەبێ زەوق و تاقەتێکی یەجگار زۆریان ببێ. چۆنکە بە بێ ئەم هۆیە کە سێ ناتوانێ لەم هونەرەدا ئیش بکا. لە گەڵ ئەبزار وتیخ دا سەروکاری زۆری هەیە و بە تایبەت لە بەرهەم هێنانی ژێرەی کڵاش دا هەوڵ و سەرنجدانێکی یەجگار زۆری پێویستە، که ئەتوانین بڵێین جیاوازی بوونی کڵاش لەگەڵ پێڵاوە کانی دیکەدا دەگەڕیتەوە بۆ ژێرەی کڵاش.

کڵاشی هه ورامان

 

بەشی گرینگ و ئەسڵی کڵاش بەشی ژێرەیه،  کە لەم چتانە پێک دێ

پیتاڵ(پەڕۆ)، پێستی گا، سیرەتی گای نەڕ، موو، بزمار. لە به ر هەم هێنانی ژێرە، پەڕۆ ڕۆڵێکی ئەوتۆی هەیە کە ئەتوانین بڵێین ئەوەی لە ژێرە بە بەرچاوی بینەر دەکەوی پەڕۆیە. ئەم پەڕۆیانە پاش ڕەنگ کردنی به کار دەهێنن. کە پاش بڕین و جیا کردنەوەی بە ئەبزارێک کە لە ناو کڵاش کەرە کاندا بە ناوی “مشتەی پەڕۆ کوتان” ناوی دەبەن، ئەیکۆتن و سفتی ئەکەنەوە. بەر لە هەموو کارێک ئەم پەڕۆیانە بە جۆرێک رێک ئەخن و ئەیبڕن کە بە ناوی ” پێکەنە”  (Pekana)  بە ناوە. ئەم پیکەنانە لە بەین ەەموو کڵاش کەرە کاندا بە یەک ریخت و فۆڕمە. تەنیا جیاوازی لەم بارەیەوە دەگەڕێتەوە بۆ ڕەنگ و ئەندازە.

پاشان پێکەنە کان بەو ئەندازەیە کە ئوساکارە کان ئەیانەوێ دەیکەن به سێخەکی تایبەتیدا کە تەنیا بۆ ئەو کارە بە کەلک دێ. لە دواییدا بە پێستی گا کە زۆر سفت و موحکەمەو بە ناراحەتی ئەچڕێ  ئەو پێکەنانە  دەدروون بە یەکدا، تەنیا پێستی گا بۆ ئەم کارە بە کەلک دێ. چونکە کەمتر ئەچڕێ. لە بەین کڵاشکەرە کاندا و لە زمانی هەورامی دا بەمە ئەڵێن =تیرە= یانی بە پێستی گا، کە به فۆڕمی گوریسێکی باریک دەری تێرن. ئەمە هۆیە گرینگە کان بوو لەمەڕ ڕێکخستنی ژێرە.

لە دوواییدا پاش چەند کارێکی دیکە ژێرەی کڵاش رێک دەخرێو ئامادە ئەبێ کە لەوانەیە:  بزمار کوتان بەسەر نووک و پاژنەدا. ئەو بەشەی کە بزماری پێدا دەکوتن نای ” چەک” ە کە لە زەکەری گای نێرە. کارێکی دیکە کە پاش دروست بوونی ژێرە بە روویدا بەڕێوە ئەچێ، دانانی پەرگەمایە  کە بەشی زوورینی کڵاش بە روویدا ئەدوورن. پەرگەما لە مووی ئاژەڵ بە تایبەت مووی پەز بە بەرهەم دێ. لەگەڵ دانانی پەرگەما کاری رێکخستنی ژێرە  کۆتایی پێ دێت.

ئیستاش بابەتێک لەبارەی بەشی  ژوورینی کڵاش یانی: سەرە بە زمانی هەورامی و ژووروو بە زمانی سۆرانی

ئه م بەشە لە لایەن ئەو کەسانەوە کە ژێرە ڕێک ئەخەن به بەرهەم ناێی. بەڵکوو ئەم بەشە مامۆستای جیاوازی هەیە. هەر وەک لەمەوبەر گوتمان بەشی ژوورینی لە بان پەرگەمادا دائەنری و بۆ بەر هەم هێنانی لە گشتەک( قەیتان= نەخ)ی تایبەتی کەلک وەرئەگرن. مامۆستا شارەزاکان هەوڵ و سەرجدانێکی زۆر ئەدەن تا بتوانن ژوورووی کڵاش رێک بخەن. پاش  ئەوەی کە کڵاش بە ئاخر هات بۆ ئەوە پەگەما کە ڕەنگێکی ڕەشی هەیە بشار درێتەوە بە ڕوویدا لەم پەڕە و تا ئەوپەڕ شیرازە  ئەدرێ.

منبع

مجلە فرهنگی- ادبی سروە، ۱۳۷۷ ، شمارە ۱٤۷

  • نویسنده : محسن رادمنش
  • منبع خبر : مجلە فرهنگی- ادبی سروە، ۱۳۷۷ ، شمارە ۱٤۷