قسەکانی کۆچەر بیرکار سەبارەت به هێرشی تورکیا بۆ کوردستانی سوریا
قسەکانی کۆچەر بیرکار سەبارەت به هێرشی تورکیا بۆ کوردستانی سوریا

کۆچەر بیرکار براوەی خەڵاتی فێڵدز و بیرمەندی کورد لە وتارێکی بچووک دا باس لە شەڕی داسەپاوی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا دەکات. ئەو بیرمەندە بەناوبانگە جیهانییە بە گلەیی کردن لە بێدەنگی جیهان و نەبوونی هیچ کردەوەیەک لە پڕاتیکدا دەڵێ هەر وەک ئەوەی هیچ نەبووبێ و تەماشای فیلم دەکەن. کۆچەر هەروەها ڕەخنە لە کوردان دەگرێ کە بیری […]

کۆچەر بیرکار براوەی خەڵاتی فێڵدز و بیرمەندی کورد لە وتارێکی بچووک دا باس لە شەڕی داسەپاوی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا دەکات. ئەو بیرمەندە بەناوبانگە جیهانییە بە گلەیی کردن لە بێدەنگی جیهان و نەبوونی هیچ کردەوەیەک لە پڕاتیکدا دەڵێ هەر وەک ئەوەی هیچ نەبووبێ و تەماشای فیلم دەکەن.

کۆچەر هەروەها ڕەخنە لە کوردان دەگرێ کە بیری مێژووییان تەسکە و زوو شت لە بیر دەکەن. ئەو چەن وتەیەی خوارەوە قسەی کۆچر بیرکارە لەسەر ئەو دۆخەی کە ئێستا لەسەر کوردانی سوریا ڕوودەدا:

دنیایەکی زۆر سەیرە. چەند ساڵ لەمەوپێش چەند کەس لە پاریس کوژران نیوەی دنیا هاوخەمی خۆیان دەربڕی. ماڵێ سووتا تەواو دنیا هاتە جۆش. بەڵام ئەوە چەند ساڵە شاری کوردان ئاگرباران ئەکرێ و وڵاتی کوردان خاپوور ئەکرێ و مناڵی کوردان هەڵئەقرچێ کەچی خەڵکی ئەم دنیایەش ئەڵێی تەماشای فیلم ئەکەن. ئەم دنیا قۆڕە هەروا بووە و هەروایش ئەبێ، خوێنی بێدەسەڵات بە هەرزان ئەڕێژرێ. لە گشتی ناخۆشتر ئەوەیە کە کوردەکە خۆی ئیسە وەکوو کوورە کڵپەی دێ بەڵام دوای چەند مانگی تر هەمووی لە بیر ئەچێتەوە و وەک هیچ نەبووبێ ئەڕوا بۆ تورکستان بۆ ڕابواردن.

 

  • نویسنده : کردستان فردا