پرسه نامه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نستیتۆی فه‌رهه‌نگی کورد له تاران ئەردەشیرخان ئەردەڵان رۆژنامەوان بۆ کردستان_فردا : ڕێزدار کاک «نێچیروان بارزانی» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ کاک «به‌هرام وه‌ڵه‌دبه‌یگی» به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نیستیتۆی فه‌رهه‌نگیی کورد له تاران، به بۆنه‌ی کۆچی دوایی براکەی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته کرد. له‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا «نێچیروان بارزانی» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان […]
پرسه نامه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نستیتۆی فه‌رهه‌نگی کورد له تاران
ئەردەشیرخان ئەردەڵان رۆژنامەوان بۆ کردستان_فردا :
ڕێزدار کاک «نێچیروان بارزانی» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ کاک «به‌هرام وه‌ڵه‌دبه‌یگی» به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نیستیتۆی فه‌رهه‌نگیی کورد له تاران، به بۆنه‌ی کۆچی دوایی براکەی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته کرد.
له‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا «نێچیروان بارزانی» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می، بۆ بنەماڵەی به‌ڕێزیان و سه‌رجه‌م خزم و که‌س وکار و دۆستان و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو «نیعمه‌ت وه‌لدبه‌یگی» و خه‌ڵکی شاره‌کانی پاوه و جوانڕۆ و هه‌ورامان ،خۆی به هاوبه‌شی ئه‌و خه‌مه گه‌وره‌یان زانی و لە خوای گەورە داوای کرد گیانی کاک نیعمه‌ت بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و سه‌بر و ئارامی و ئۆقرەیی و دڵنه‌وایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.
نێعمەت وەلەدبەیگی برای به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نیستیتۆی فه‌رهه‌نگیی کوردستان پاش ململانه‌یه‌کی چه‌ند ساڵه‌ی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مێشک کۆچی دوایی کرد