هه ر وه کوو دهزانین، ژن له ئه ده بیات نهتهوهکان بهتایبهت ئهوانهی وا لیک نیزیکن، کاریگهرییکی زوریان لهسهر کولتورو زمان و ئهدهبیاتی یهکتردا ههیه. ئهدهبیاتی فارسیش به هوی نیزیکی و دهسهلاتدار بوونی توانیویتی شوینهواریکی زور بهرچاوی لهسهر ئهدهبی کلاسیکی کورد و زمانی ئاخاوتنی ههبی. خویندن له رابردوو دا ههر به شیوازی ئایینی بوو. زوربهی […]
هه ر وه کوو دهزانین، ژن له ئه ده بیات نهتهوهکان بهتایبهت ئهوانهی وا لیک نیزیکن، کاریگهرییکی زوریان لهسهر کولتورو زمان و ئهدهبیاتی یهکتردا ههیه. ئهدهبیاتی فارسیش به هوی نیزیکی و دهسهلاتدار بوونی توانیویتی شوینهواریکی زور بهرچاوی لهسهر ئهدهبی کلاسیکی کورد و زمانی ئاخاوتنی ههبی.
خویندن له رابردوو دا ههر به شیوازی ئایینی بوو. زوربهی ماموستایان له سهرچاوه فارسیهکان بههرهیان بردو. له ژیاننامهکانی تومارکراوی بهشیک له ماموستایانی دووسهد سالی رابردوو دا دهخوینینهوه که لهکتیب گهلی وهکوو، سهنباد نامه، تووتی نامه،جهوامیعالحکایات، کلیله و دمنه و…. کهلکیان وهرگرتو. سهرچاوهی زوربهی ئهو کتیبانه نووسهرانی هیندی بوون. لهو ولاته دژایهتی دهرحهق بهژنان زور روون و ئاشکرایه . ئاکاری وهکوو سوتاندنی ژنی میرد مردوو بهنیوی ساتی ، بهرگری لهمیرد کردنهوهی بیوهژنان، بهپیس و چهپهل زانینی ژنیک که له حهیز دایه ، بهشیک لهو بیرو باوهره ناحهزانهیه.
باوهره به کهم زانینی ئافرتان له ریگای تهرجهمهی کتیبه جواراو جورهکانهوه هاتوته نیو کولتوری فارس و له ئاکامدا زمان و ئهندیشهی ئیمهی کوردیشهوه. بیتوو چاویک بهسهر ئهو کتیبانهدا بخشینین که فارس و کورد نووسیویانه، ئهگهر بهراکشاوی دژ به ژنیش نهنوسرابی، لانیکهم پیاوانهیه و بایخیک بو ژن بهدی ناکری.
کاتیک موسولمانان ویستیان قورئان تهفسیر کهن، رویان کرده ئیسرائیلیات و بی ئهوهی بزانن، بیرو بروای دژ به ژنانیان له عههدی قهدیمهوه وهرگرت. ئهو قسانه بریتین له : ژن له پهراسوی چهپی پیاودروست بو(سیفری پهیدایش۲)، ئهوه له کاتیک دایه که به بیروو باوهری قورئانی پیروز ئادهم و حهووا له یهک جهوههر دروست بوون.
فریو دانی ئادهم به دهستی حهوا(سیفری پهیدایش ۳)، قورئان ئیشاره دهکات که ههردووکیان فریو دران و خهتاکار شهیتانه، بهلام له ئهدبیات ئیمه دا خهتاکار ههر حهووا دهناسری.
ههر وهها پیس و گلاو بوونی ژنان له کاتی عادهتی مانگانه دا(لاویان ۱۱۴).
له ئهدهب و عیرفانی ئیرانیدا ، عهقل، ئاسمان و ههتاو، نیمادی پیاون! ههروهها نهفس و زهوی ومانگیش، نیماد و نیشانهی ژنانه! بهو بیرو باوهره، چاکهکان و ئهو شتانهی دهتوانی بهخشینهر بن، هی نیرینهیه و نهفسی هاندهری خراپهش میوینهیه. ئهوباوهره له بنهرهتدا یونانیه و ههروهها ئوستورهشی دهتوانین تیدا بدوزینهوه.
له ئهدهبیاتی دژ به ژنان، ژن لهبهرامبهر پیاو دانیه، بهلکو سهمبولی بروا شهیتانیهکانه . هوی “ههبوتی” ئینسانه و خهتاکاری ههمیشهیی بو خویهتی و بهس.
بهشیکی زور له عیرفانی ئیرانی، به بهرهنگاربوونهوه لهگهل نهفسی ئهمماره تهرخان دراوه . وشهی نهفس له عهرهبیدا مییینهیهو وشهی عهقلیش نیریینهیه. ههر بویهش مهولانا له دهیان شیعریدا باس له روبهروو بوونهوهی عهقل و نهفس دهکا.
ئهدهبیاتی ئیرانی ههموی ههر دژایهتی دهر حهق به ژنان نیه. ئیمه خوداژنی وهکوو ئاناهیتامان ههبو. زور جاران باس له نیمادی خوشهویستی ژنانهی وهکوو “پهری” هاتوته نیو شیعر و پهخشانهکانهوه. پهری، ئاماژهیهک به عهشق و خوشهویستیکی دهرونیه که یونگ به ئانیمای نیو دهبا. ههروهها “لهیلی” له شیعری عیرفانیدا، عهشقی راستهقینهیه و بروسکهی زاتی بی وینهی حهققه.
- نویسنده : ئهمیر حهقیقی