کۆڕۆنا ماڵیی ئاوەدان! کڕۆنا و ڕاوەستە لەسەر چەن پرس
کۆڕۆنا ماڵیی ئاوەدان! کڕۆنا و ڕاوەستە لەسەر چەن پرس

کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیی لە چەند دەیەی ڕابردوو لەبواری زانستیی تەکنۆلۆجیادا توانیویەتیی بە قەرا چەند هێندەی ژیانیی مرۆڤ، شتیی بێ‌کەڵک و بەکار نەهاتوو بەرهەم بێنێت کە نەتەنیا نەبۆتە هۆی چارەسەر کردنیی کێشەکانیی مرۆڤ، بەڵکوو بۆخۆیشی بۆتە قەیرانێک بۆ لەبار بردن و دوور خستنەوەی تاک لە هەموو ئەو نرخانەی وا بە درێژایی تەمەنیی مرۆڤ حەولیی پاراستن و زیندوو […]

کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیی لە چەند دەیەی ڕابردوو لەبواری زانستیی تەکنۆلۆجیادا توانیویەتیی بە قەرا چەند هێندەی ژیانیی مرۆڤ، شتیی بێ‌کەڵک و بەکار نەهاتوو بەرهەم بێنێت کە نەتەنیا نەبۆتە هۆی چارەسەر کردنیی کێشەکانیی مرۆڤ، بەڵکوو بۆخۆیشی بۆتە قەیرانێک بۆ لەبار بردن و دوور خستنەوەی تاک لە هەموو ئەو نرخانەی وا بە درێژایی تەمەنیی مرۆڤ حەولیی پاراستن و زیندوو ڕاگرتنیی دراوە. هەڵبەت لێرەدا بە هیچ جۆرێک نامهەوێ دەستکەوتەکانیی مرۆڤ لەبوارە جیاجیاکاندا نەدیو بگرم، بەڵام تەنیا مەبەستم ئەو پرسیارەیە کە ئەو شتانە چەندە توانیویانە خزمەت بە ئاسوودەیی تاک و کۆمەڵگە بکەن؟ ئایا تاکیی ئەو سەردەمە ئاسوودەترە یاخود تاکیی پەنجا ساڵ و بەهەمان شێوە سەدان و هەزاران ساڵ لەمەوبەر؟
زانست کاتێک لەگەڵ پیشەسازیی کەوتە خزمەتی دەستهەڵات و ئەویش خستیە خزمەتیی وەدەستخستنیی قازانجیی مادیی و بەرژەوەندیی سیاسییەوە بۆ بەچۆک داهێنانیی تاک و کۆمەڵگە جیاوازەکان، یەکجار زۆر مەترسیدار دەبێت و تێکدانیی سرووشت لە ئاستێکیی زۆر بەرز و بەرچاودا بەدوای خۆیدا دێنێت و ئەوەتا نموونەکەی لەپێش چاوانە.

کۆڕۆنا و لێکەوتەکانی

ئێستاش ماوەیەکە نەخۆشییەکیی دیکە به‌نێوی کۆڕۆنا لەسەر دەستیی مرۆڤ و لە درێژەی دەستتێوەردانەکانیی مرۆڤ لە سرووشتدا بۆتە کێشەیەکیی نوێ و تاکەکانیی کۆمەڵگەی خستووەتە قوژبنی ماڵەکانیانەوە. کارگە و هاتووچۆ و لەنێوبردنی هەرچیی زیاتری سرووشت، خەسار کردنیی وزە تا ئاستێکیی باش خێرایی خۆیان لەدەست داوە و بەگشتیی خێرایی ئانترۆپیی، بۆ ماوەیەکیی ئەگەر کەمیش بێت، دابەزیوە و ڕۆژانەش بە دەیان وێنەی ئاسمانیی دەریدەخات کە لەو ماوە کەمەدا کە بەشێکیی زۆری کارگەکان لەکار کەوتوون و هەروەها زۆرینەی ئامێرەکانیی گواستنەوە وەستێندراون و تاکیش لەترسی گیانیی هێندە کەڵکیان لێ‌وەر ناگرێت تا چ ئاستێک وزە پاشەکەوت کراوە و ڕۆژانە میلیاران لیتر بەنزین کەمتر خەسار دەبێ و کەمترین دووکەڵیش بەرهەم دێت، کە ئەویش بۆتە هۆی زیاتربوونیی ئۆکسیژەن و بە هەمان شێوە کەمبوونەوەی ئاستی دی‌ئۆکسیدی کاربۆن، کە ئەوەش خۆی لە خۆیدا مزگێنیی شتگەلیی باشن بۆ ژینگە و ژینگە دۆستان و هەموو ئەوانەش بە زیادەوە وایرۆسێک به‌نێوی کۆڕۆنا کردوویەتیی. هەر چەند دڵگرانم بە گیانلەدەستدانیی خەڵکانێک کە بەو هۆیەوە تێداچوون.

زه‌وی و داهاتووی کۆمەڵگا

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە گۆی زەوی بەهۆی زۆربوونی حەشیمەت و کەڵک ورگرتنیی هەرچی زیاتر لە وزە، توانای دابینکردنیی خواردنیی بۆ ۷/۷۰۰/۰۰۰/۰۰۰ کەس  نەماوە و لەداهاتووی نزیکدا برسیەتیی و قاتیی و قڕی کۆمەڵگە لاوازەکان دەهاڕێ. دیارە لەوەها باروودۆخێکدا وڵاتانیی بەهێزتر لەبواریی ئابووریی، کەمتر خەساریان بەردەکەوێ بەڵام پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە کە ئایا زۆرینەی وڵاتانیی جیهان سێهەم و زیاتریش ڕۆژهەڵاتیی ناوەڕاست، ئاستیی توانای خۆپارێزییان چەندە و تا چ ئاستێک دەتوانن ڕووبەڕووی ئەو مەترسییانە ببنەوە؟
هەموومان دەزانین کە دراو کاریگەرییەکی خراپیی لەسەر بەیەکەوەبوونیی کۆمەڵگەکان داناوە و بۆتە هەموو شتێک و تەنانەت جێی ئەوین و خۆشەویستیشیی لەنێو تاک بە تاکیی کۆمەڵگەدا گرتووەتەوە و کەس ئاگای لەکەس نەماوە. ڕەنگە ئەگەر هێندێک جێگە و پێگەی دراو لە ژیانیی خۆماندا کەم بکەینەوە، ژیان ئاسوودەتر بێت.
لەکۆتاییدا ئەوەی گرینگە ئەوەیە کە چۆن ئەگەر یەکێک لە ئەندامانیی جەستەی مرۆڤ، تووشیی کێشەیەک دەبێت، هەموو ئەندامانیی دیکەی حەولیی چارەسەر کردنن کێشەکە دەدەن، کۆمەڵگەش بەهەمان شێوە توانای چارەسەر کردنیی کێشەکانیی بەردەم خۆی هەیە و بە باشترین شێوە و بە کەمترین خەسار خۆی لە قەیرانەکان دەرباز دەکات.و هاتنی کۆڕۆناش لەوانەیە یارمەتیدەرێکیی باش بێ بۆ ئەوەی بنەماڵەکان زیاتر لە دەوری یەکتر کۆببنەوە و هەست بە خۆشیی و گەرمیی بەیەکەوەبوون، بکەن.
  • نویسنده : ئیسماعیل سانیار