قوربانی  بێ تاوانەکانی کۆمەڵگا ی ئێمە
قوربانی  بێ تاوانەکانی کۆمەڵگا ی ئێمە

هه‌وڵ دان بۆ پاراستنی کولتوور لەم کولتوورەی تێیدا دەژیین و بەردەوام هەوڵ دەدەین کولتوور و داب و نەریتەکانی بپارێزین، هەموو ئەندامانی کۆمەڵگا دەست لە نێو دەست حەول دەدەین ئۆستوورە و کاریزما بخولقێنین. حەول دەدەین کەسانێک بکەینە پێشڕەو و پێشەنگ و ڕێبەر، کە ئێمە ڕێڕەویان بین. لە ڕاستیدا حەول دەدەین بە یارمەتیی کەسانێکەوە، شوێن‌پێ بۆخۆمان دروست […]

هه‌وڵ دان بۆ پاراستنی کولتوور

لەم کولتوورەی تێیدا دەژیین و بەردەوام هەوڵ دەدەین کولتوور و داب و نەریتەکانی بپارێزین، هەموو ئەندامانی کۆمەڵگا دەست لە نێو دەست حەول دەدەین ئۆستوورە و کاریزما بخولقێنین. حەول دەدەین کەسانێک بکەینە پێشڕەو و پێشەنگ و ڕێبەر، کە ئێمە ڕێڕەویان بین. لە ڕاستیدا حەول دەدەین بە یارمەتیی کەسانێکەوە، شوێن‌پێ بۆخۆمان دروست بکەین، کە دواتر بە چاوی بەستراو و بە ئەرخەیانی بەم جێ‌پێیانەدا بڕۆین. حەول دەدەین کەسانێک بخولقێنین بەجێی تاک بە تاکمان بیر بکەنەوە، بخوێننەوە، بنووسنەوە و دیسان بخوێننەوە. ئەو کەسانەمان کە خولقاند، مافی ژیانی ئاساییان تا ڕادەیەکی بەرچاو لێ‌دەستێنینەوە و چاوەڕوانیی ئەوەیان لێدەکەین خودائاسا بجووڵێنەوە، بدوێن و بژین؛ تاکوو ئەم بتانەی مێشکی ئێمە نەڕووخێن.
ئەم قوربانییانە کە نێویان دەنێینە پێشەنگ و ڕێبەر، دوای دروست‌بوونیان، پشتیوانەی کۆمەڵگا یان لەگەڵ نابێ و هەموو شتێکی ژیانێکی ئاساییان لێ‌ئەستێندراوەتەوە و وەک پێشکەوتوویەک دوای دەکەون و بەس. ئەو پێشەنگانە بۆیان نییە پێویستییان بە پووڵ و دراو بێ. بۆیان نییە پێویستییان بە نێو بێ، بۆیان نییە بە پێی نەریتەکانی هەر ئەم کۆمەڵگا یە، پێویستییان بە حەڵاڵ و حەرامەکان بێ. بۆیان نییە جلوبەرگی ئاسایی لەبەر بکەن. بە واتایەکی ساکارتر، ئەم کەسانە نوێنەری پاراستنی سەرجەم داب و نەریتەکانن؛ بەبێ ئەوەی بۆخۆیان لە سەرەتاوە ئەمەیان ویستبێ.

کۆتایی

لە کۆتاییدا ئەم پێشەنگانە، بەبێ تاوان دەکەونە ژێر تیر و تانەی هەر ئەم کۆمەڵگا یەی وا ڕوخساری خودایان خستووەتە سەر ڕوخساری ئەم مرۆڤە ئاساییانە؛ کە لە هەمووی بڤەکانی کۆمەڵگا ناچارن خۆیان ببوێرن. ئەو بڤانەی کە تا دوێنێ ڕێز و نەریت بوو و لەوانەیە سبەینێش ببنەوە داب و نەریتێکی پیرۆز کە هەر هەموو ئەندامانی کۆمەڵگا حەول بۆ پاراستنی بدەنەوە و ئەزلەنوێ قوربانیی دیکەیان بۆ دابین بکەن. ئەم قوربانییە بێ‌تاوانانەی وا بە شێوازی جۆراوجۆر وەک ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان، هاتوچۆ، پشتگریی بە قسە و زمان، میدیا و تەلەبزۆنەکان و دەیان ڕێگای دیکە دەیانگەیێنینە لووتکە و هەر کات بڤەیەکیان لێ ڕوو بدا و لێیان وەڕەز بووین، لە لووتکەوە بە سەرەوە دەیانخەینە خوارێ. کە تا ئەو بێ، نەبێتە پێشەنگ و ڕێبەر.

مامۆستا ئاسۆ

لە درێژەی ئەم باسەدا، کەسێک چەشنی مامۆستا ئاسۆ بۆ نموونە دەخەینە بەر چاو. ئەو کەسەی کە گەر نەبووبایە، ئێستاش لە سەتا نەوەدی کچ و کوڕانی کۆمەڵگا لانی کەم شار و لادێکانی بۆکان، بە فارسی دەیاننووسی و دەیانخوێندەوە؛ ئەویش بە شانازییەوە. کەسێک کە ئەدەبیات و بەتایبەت شێعری کوردیی بۆ هەمیشە قەرزداری خۆی کرد.
دەیجا بەو پێیە ئەگە بمانهەوێ سەبارەت بەم کەسە لێکدانەوە بکەین، دەبێ ئاوڕێک لە مێژووی ژیانی ئەم مرۆڤە بدەینەوە؛ مرۆڤێک کە چاوی بەسەر خۆشی و بۆنەکانی ژیانێکی ئاساییدا بەستووە؛ پاشان ئیجازە بە خۆمان بدەین نێوی بێنین. ئەویش نەک نێوی بە تەنیا! بە پێشگری وشەی مامۆستا. چون ئەگە ئێمە ئەوەندە بیرتەنگ بین، کە هەر یەک گەز پێش خۆمان و یەک گەز دوای خۆمان ببینین، ئەوە بێ‌گومان شایانی بوون لەگەڵ ئەم کەسە لە یەک کۆمەڵگا دا نییە.
مەگەر دەکرێ دایک یان بابێک کە تەواوی تەمەنی بۆ ژیانی منداڵ تەرخان دەکا؛ دواتر بە بچووکترین جووڵانەوەی نابەدڵیی منداڵەکەی، منداڵی پێنەزان پشتیان لێ وەرسووڕێنێ و ئەنگی زڕیان لێ بدا.!

له پشت بونی که‌سایه‌تییه په‌روه‌رده کراوه‌کان

ئەگەر بڕیارە لە کۆمەڵگا دا، بەپێی لێکدانەوەی سوقرات، پێویستیمان بە حکوومەت، ڕێگاوبان، شاعیر، نووسەر، بیرکار و… هەبێ و لەو بەینەدا کەسانێک بۆ ئەم بابەتانە پەروەردە بکەین، ئەوە ناکرێ تا پێداویستییەکانمان پێ هێنایە دی، لە پشتیان بین و دوای ڕێکەوتن و جێگیربوونی کارەکەمان، پشتیان بەر بدەین و بە ڕووەوە لە عەرزیان بدەین و ئەنگی، دوور لەوان، خۆفرۆش و… لێبدەین.
بەم شێوە بڕیاردان و داوەری‌کردن سەبارەت بە کەسایەتییەکانی کۆمەڵگا ، زۆر ڕاستەوخۆ کەسە بەتواناکان چاوترسێن دەکەین؛ کە نەکەن سەر هەڵبدەن! نەکەن پێشەنگ و پێشکەوتەخواز بن! نەکەن پێنووسی زانایی و بیرنمەندی بگرنە دەست! نەکەن بیر لە خزمەت بە کۆمەڵگا بکەنەوە! نەکەن لە ژیانی پڕلەچێژی کۆمەڵگا خۆببوێرن بە نێوی قوربانی‌بوون.!

لە ئەنجامی ئەم شێوە ڕوانینانە، بیرمەندان و خزمەتگوزارانی کۆمەڵگا بە یەک بڕیار دەگەن:

هێند دڵم تەنگە دەڵێم بەو شەوە لەم شارە بڕۆم
لە وڵاتێ کە جەفا حاکم و سالارە بڕۆم
نە وەفا لای کەس‌و‌کارە، نەسەفای ماوە ژیان
با لە دەس بێ‌بەزەیی هەرچی کەس‌وکارە بڕۆم
نامەوێ ژینی وەها پڕ لە درۆ و ڕەنگ و ڕیا
خۆزگە بەو ڕۆژە بەتەنیا وەکوو ئاوارە بڕۆم
دەور و بەر چەشنی نەخۆشخانەیە، دوکتۆرێ نییە
شەرتە لەو شوێنە کە دەرمان هەموو وەک ژارە بڕۆم
بۆ دەبێ هەستی ئەوین ژێردەسیپارە و پلە بێ
لە وڵاتێ کە ئەوین دایمە لە پای دارە بڕۆم
تەمە چارشێوی شێعر، سەنبولە ڕووبەندی وشە
با لە ئەو جێ کە شێعر هەستی بریندارە بڕۆم
چونکە زۆرداری بەرەندەی گرەوی
  • نویسنده : سوسه‌ن حه‌سه‌ن زاده