سەردێڕی وتار : هێما و چاندە سەرەکیەکانی فەرهەنگ لە ڕۆمانی هاوارە بەرە و میرزا
سەردێڕی وتار : هێما و چاندە سەرەکیەکانی فەرهەنگ لە ڕۆمانی هاوارە بەرە و میرزا

لێکدانەوە : هاجەر هووشیار فەرهەنگ بریتییە لە هەر شتێک کە پشتاوپشت دەگوێزرێتەوە.فەرهەنگ میراتی کۆمەڵایەتی نەتەوەیەکە کە دەتوانێ ئەو چاندانە بگرێتەوە خۆی: ( زانست،ئایین،هونەر،کردەوە،یاسا،چۆنێتی سازکردنی کەلو پەل و ئامرازی پێویست و بەکارهێنانیان و هەروەها چۆنییەتی ڕاهێنان و فێرکاری ئەوچاندانە )ساترلەند وودواڕد “کلاکن و کلی” دەڵێن کە فەرهەنگ خەزێنەیەکە لە خولقاندن وەکوو: پەڕتووک،وێنەگەری و … و هەروەها […]

لێکدانەوە : هاجەر هووشیار
فەرهەنگ بریتییە لە هەر شتێک کە پشتاوپشت دەگوێزرێتەوە.فەرهەنگ میراتی کۆمەڵایەتی نەتەوەیەکە
کە دەتوانێ ئەو چاندانە بگرێتەوە خۆی: ( زانست،ئایین،هونەر،کردەوە،یاسا،چۆنێتی سازکردنی کەلو پەل
و ئامرازی پێویست و بەکارهێنانیان و هەروەها چۆنییەتی ڕاهێنان و فێرکاری ئەوچاندانە )ساترلەند
وودواڕد

“کلاکن و کلی” دەڵێن کە فەرهەنگ خەزێنەیەکە لە خولقاندن وەکوو: پەڕتووک،وێنەگەری و … و
هەروەها زانستی خۆڕێکخستن لە گەڵ کۆمەڵگا و سرووشت.

وە هەروەها زمان،داب و نەریت،ڕەوشتی
بەرز،ئایین،یاسای درووست یا ناڕەوا کە بە پێی زەمان پێکهاتووە.

بە پێی ئەو وتانەی ئاماژەم پێکرد چیرۆکی مامۆستا فەتاحی ئەمیری ” هاوارە بەرە میرزا ” بە
ڕاشکاوی لە فەرهەنگ و دابوونەریتی کوردەواری و بە تایبەت ژیانی لادێ دەدوێ.

لە زمانی قارەمانەکانی چیرۆک باس لە ئایین دەکا،باس لە یاسا و ڕێسای ژیانی کۆمەڵ دەکا،لە هونەر دەدوێ، لە
زمان شمشاڵ، باس لە هەست و ئەوین دەکا .
بە شێوازێکی زۆر شارەزایانە لە چۆنییەتی سازکردنی کەلو پەل و پێداویستەکانی ژیانی لادێ دەدوێ.
ئەو کاتەی باس لە ژیانی سۆفی دەکا و چۆنییەتی سازکردنی ئامێر بۆ کێڵانی زەوی.
هاوارەبەرە و قسە نەستەقەکانی،بە یەکجێ و بە گشتی خۆی فەرهەنگێکی ڕوونە لە ڕەوشت و
جووڵانەوەی خەڵک هەمبەر یەکتر،بیرکردنەوەیان بۆ ژیان وئەوین.

خەڵک دەزانن چۆن لە گەڵ سرووشت ڕابێن و کەڵک وچێژی لێوەرگرن.ژیانی خەڵک بێ سرووشت بێمانایە.
بیرووڕا سەبارەت بەو پەیوەندییانە کە مرۆڤەکان لێک نیزیک یا دوور دەکاتەوە .

لە فەرهەنگی جەماعەتی هاوارەبەرە خەڵک لە خۆشی و ناخۆشیدا لە لای یەکن،لە شایی و شین.

هەرەوەز دابێکی جوانە ،هاوکاریە و هاودڵی.
کاتێک یارەی غەریب میوانی ماڵی سۆفی دەبێ، بە وردی باس لە ئەرزیشەکان دەکا کە دەبێتە هۆکاری
کردەوەکانمان ،ڕوانگەیەکی کۆمەڵ ناسانە.

باس لە میوانداری دەکرێ هەرچەند کە نەدارن بەڵام ڕووخۆشن وەبیرهێنەرەوەی ئەو قسەیە کە دەیڵێن نانت جۆیین بێ و خوڵقت گەنمین.

باس لە متمانە بەیەک ۲کردن،لێرەدا زمانی دواندن زمانی هونەرە،بە شمشاڵ ، هەست دەردەبڕێ و دەگاتە ئەوجێگایەی کە
پەیوەندی باب و کوڕی پێشدێنێ،هەر ئەو هونەرەیە کە وەکوو چاندێکی فەرهەنگی دیسان لە زیندان
خۆ نیشاندەدا و دەبێتە هۆی نیزیکی،دەبێتە هێز و توانا،دەبێتە هێمای ژیان و ژیانەوە.

شمشاڵ لەگەڵ خۆێن و پێست و هەستی کورد تێکەڵە و کەس نامۆیی لەگەڵ ناکا.
هەر وەکوو مامۆستا بۆخۆی ئاماژەی پێدەکا : ” مۆسیقا دەرمانی دەردەدارە،ئاهەنگ،مەڵحەمی بیر و
مێشکە”.
لە هاوارە بەرەو میرزا بە ڕوونی باس لە بڕواکان دەکرێ،لە هێماکان،لە چینی کۆمەڵایەتی،لە مێژووی
هاوبەش.

باس لە پووڵ و پارە دەکرێ کە بۆتە هۆی جیاوازی بەینی مرۆڤەکان، نەدارییەک کە
هۆکارەکەی حکوومەتە ،لە دڵئاوایی و بەزەیی و ڕوحم بە پێچەوانەی سفرەی بەتاڵ، لە بەرپرسی
دەدوێ ،لە ناحەزی درۆ و بوختان،دووزمانی و شەڕ و ئاژاوە.

هەر کام لەوانە بۆخۆی دەتوانێ باسێکی بەربڵاو بێ.
وەکوو بیرو ڕایەک کە سەبارەت بە نەداری و فەقیری .

مامۆستا لە چەند جێگای کتێبەکان باسی فەقیری دەکا و دەڵێ چەندە دەردێکی گرانە و خۆ بە کەم زانین میراتی فەقیرییە و نەویستن بە پێی نەبوونە و
ڕازی بوون بە کەم کە ئی کەم دەسەڵاتییە.

ئەو ڕستەیە کۆی بیری مامۆستایە بە نەداری:” دەستکورتی بیرکورتیە.”
باس لە ڕەوشتێکی جوان دەکا کە هۆکاری پێشکەوتنە .

لە زمان قارەمانەکانی چیرۆک سەداوسەد لە سەر ئەوە سوورن و دانی پێدادێنن ئەویش زانستە.
یەکێک لە گەورەترین بۆشاییەکانی کۆمەڵگا نەخوێندەوارییە،بەڵام خوێندەوارێکیش لە بەر دڵانە و جێی
متمانەیە کە بە قەولی مامۆستا ئەمیری زانا بێ و ڕێ و شوێنی خۆی لێون نەبووبێ و ڕێزدانێ، بۆ داب
و ڕەسمی نەتەوەیی،بۆ زمانی زگماکی کە زمان یەکێکە لە چاندە سەرەکییەکانی فەرهەنگی،هەر لە بەر
ئەوەیە ،میرزا لە ڕۆماندا نێو بەدەرەوەیە جێی متمانەیە و قسەی دەڕوا، و بە جۆرێک کە لە بارەیدا
دەڵێن” لە خەڵکی دەورووبەری خۆی پێشکەوتووترە ،وەپێش زەمان کەوتووە،میرزا نموونەی پیاوی
کامڵ و تێگەیشتووی وڵاتی خۆیەتی”
بە پێی وتەی سۆرۆکین ، ” فەرهەنگ لە بەربڵاوترین مانای خۆی کۆبوونەوەی ئاگادارانە و بێئاگایانەی
دوو کەس و یا زۆرترە کە لەگەڵ یەک دەژین و ئاکاریان لێک گرێ دراوە یا دەخولقێندرێ و یا
ئاڵووگۆڕ دەبێ.”
بە سرنج دان بەو وتەیە دەبینین سۆفی لە وتوووێژی لە گەڵ خۆی داب و نەریت هەڵدەسەنگێنێ،بیر لە
درووستی و نادرووستی باوەڕە کۆنەکان دەکا،داب ونەریتێک کە بە پێی زەمان باوە، و بە جێمان
هێناوە،وەکوو ژن هەڵگرتن،شیربایی،کچ بە زۆری بە شوودان،ژن بە ژنە.

لە لای خۆی هۆکاری مانەوەیان دێنێتە بەرچاو ،کە بە بۆنەی یەکسانی و نەداری کراوە بەڵام ناتوانێ بە تەواوی قەبووڵیان کا
و دانی پێدا بێنێ کە باشن و هەڵە نین ،چون وەکوو قوماش چاو لە بنیادەمەکان دەکرێ و زەمانی
۳کۆیلەیی وەبیر دەکەوێتەوە.

دیسان لێرەدایە کە لە زمان میرزاوە دەڵێ : ” ئارەزوومە خەڵکی وڵاتەکەم
خوێندەوار بن، هەر گوندەی قوتابخانەیەکی هەبێ،خەڵک تێبگا و ئەو ڕەسم و شوێنە نالەبارانە لاچن.”
کە وایە بۆ بەردەوامی کۆمەڵ پێویستیمان بە داب و ڕەسمی ڕەسەن هەیە و ئەوەش بێزانین و
ئاگاداربوونەوەی خەڵک ناکرێ.

دەبێ عادەت و خوویەک، کە خراپە وەڵای نێن،مێشکی فێرکراوکۆسپێکە لە ژیانی کۆمەڵگا.

ژن بە ژنە هەروەکوو مامۆستا دەڵێ هەر هۆکارێکی بێ هیچ یەکسانییەکی تێدا نییە ، لێرەدا ژنە سەودای پێدەکرێ ،بێ هیچ قسە لێکردنێک، ژیانێک پێکدێنێ کە لە هەر حاڵدا
هەر بێدەسەڵاتیە، هەڵوەشانەوەی ئەو پەیوەندییەش دیسان لە سەر ویستی پیاوە.
ئەوین یەکێک لەو خاڵە لەبەرچاوانەی چیرۆکی هاوارەبەرە و میرزا ئەوینە و خۆشەویستی.
بۆ واتاکردنی ئەوین دەتوانین بڵێین ئێبنیعەڕەبی دەڵێ: بنچینەی عەشق لە گیای عەشەقەیە کە گیایەکە
بێ ڕیشەیە، ئەو کاتەی کە لە دار دەهاڵێ ویشکی دەکا.

و هەر وەها بە مانای لە ڕادە بەدەربوونی خۆشەویستییە،مرۆڤ تەنیا، لە گەڵ کەسێک خۆی بەرابەر دادەنێ کە وەکوو خۆی بێ.هزر و ئەوین لە
یەک شوێن یەک ناگرنەوە و ئاوێتەی یەکتر نابن و لە گەڵ یەک ناکۆکن،عەقڵ قسە دەکا بەڵام ئەوین
لاڵە.
نیچە باوەڕی هەیە لە عەشقی ڕاستەقینە دا ڕووح لە سەر لەش زاڵە.
دەتوانین لە ڕوانگەی جۆراوجۆر بڕوانینە ئەوین و باسی لە سەر بکەین و جودایان کەینەوە لە بەر
هۆکار و چۆنییەتی ئەوین.
عەشقی بە دەمار و مەند،عەشقی ئەفلاتوونی،ئەوینی ئازاد ،ئەوینی درۆیی، عەشقی ڕۆمانتیک و
ئەوینی ڕاستەقینە نموونەیەکن لە عەشق.
ئەوینی ڕاستەقینە ئەوینێکە بێ هیچ شەرتێک . خۆش ویستنی تەنیا لە بەر خودی دڵدارە و نە لەبەر
ئاکاری و بیر و ڕای ئەو.
ویل دۆڕانت لە ” لذات فلسفە” ئاماژە بە شەرم و حەیا دەکا و دەڵێ کە لە نەتەوە پێشکەوتووەکان حەیا و
شەرم بەرزترین پلەی ڕووحی عەشقە و دەبێتە هۆی درەوشانەوە و شکۆی ئەوین کە زۆر جار لە سەر
جەوهەر و لەشدا زاڵە.
لە ئاکامی باسی زانایانی بواری فەرهەنگ دا، دەکوترێ شەرم و حەیا سرووشتی نییە و فێری دەبین
،ژنان کاتێک کە تێگەیشتن دلئاواییان دەبێتە هۆی گاڵتە پێکردن و تانە و تەشەریان، حەیا فێری کچە
کانیان دەکەن.
و هەر وەها ئاماژە دەکرێ حەیای ژنان لە بەر چاو چنۆکی و غیرەتی پیاوانەیە و هەستی زاڵ بوونە کە
پیاوان ،حەیا بە سەر ژناندا دادەسەپێنن.
۴
هاوارەبەرە هاواری عەشقی یارەیە کە بە زمانی هونەر لە گەڵ ئەویندارەکەی دەدوێ.

لە وێدا باس لە ئەوینی ڕاستەقینە دەکرێ کە تەنیا بۆ خۆشەویستی خەزاڵە.چون تەنیا شتێک کە دەیبینێ جوانییە و هیچ.
هزر و عەقڵی یارە دژی هەستی بەتینی یارەیە هەروەکوو کە ئیبنی عەڕەبی دەڵێ.یارەش لە خەیاڵاتی
خۆیدا ڕێچارە دەبینێتەوە و هەر ئەو باسی دەسەڵات و زاڵبوونە وەدی دێ کە جوورێک خەزاڵ ببێتە
موڵکی ئەو ،ئەڵبەت ئەگە خۆشەویستییەک لە بەیندابێ.
خۆشەویستی لە ڕۆمانی هاوارەبەرە گەرمە،دڵەخورتەیە،بێهێزییە،ترس،شەرم،حەیا،ڕەنگ گۆڕین و
بێدەنگی،شەرمە و زمان قفڵی،ئەوین یاخییە،سەرەڕۆیە.بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو تین و گڕە” ئەوین
بێدەنگە،سکووتە،زمانی عیشق جیایە.

پیت و وشە نییە،عیشق زمانی حاڵە،زمانی ناوێ،عیشق ڕەمزی حەیاتە،حەیاتی هەمیشەیی،هەتاهەتایی.”
ئەوین سەرکوت ناکرێ،بە بێدەنگی، بە چاولێکردن و ڕوانین لە گەڵ یەک دەدوێن.
لە چیرۆکی میرزادا دیسان باسی ئەوینە.باسی ئەوینێکی کوت و پڕ،باسی خۆشویستنێک کە تا ئێستا
بەرپرسیی منداڵ لە سەری زاڵ بووە لە بارەی یای نازدا.

بەڵام جیا لە ئەوینی ناز بۆ میرزا، باس لە چەشنێکی دیکەی ئەوەی دەکرێ و ئەویش ئەوینی میرزایە لە پێش دا بۆ وڵاتی کە پێیخۆشە بە ئازادی
بیبینێ،بێزوڵم و زۆر،ئازادیەک کە بە سوڵح و سەفا پێکدێ نە شەڕ و پیاوکوشتن و
براکوژی.

ئازادییەک کە بە قەڵەم،بە زانین،بە تێگەیشتوویی پێدەگا. ئەوینێک کە ڕیشەی لە دڵی میرزادا
کوتاوە و لە گەڵی گەورەبووە و باشترین کاتی ژیانی بە خۆشی ئەو ئەوینە تێپەڕبووە. ئەوینی ناز لە
دڵیدا دەکووژێ چون باوەڕی هەیە تا زەمانێک وڵات زیندان بێ ئەوینەکانی دی دەخنکێن.
دیسان دەتوانین هێماکانی فەرهەنگ لە ڕۆمانی میرزادا جیا بکەێنەوە، باوەڕ بە یەکسانی،ئازادی،سوڵح
و ئاشتی، ناحەزی سیخۆری و براکوژی،گرنگی بە خوێندن و زانینی گەل و لە ئاکامدا دانپێنان لە سەر
ئەو باوەڕە کە بۆ یەکێکی وەکوو میرزا هیچ هاوڕێیەک غەیری چیاکان نییە.
بەڵام بەشی ژنان لە ئەوین لە چ ئاستێک دایە لە چیرۆکەکانی مامۆستا فەتاحی ئەمیری؟؟ خەزاڵ بە
شەرم و حەیا ئەوینی خۆی دەشارێتەوە تا ئەوکاتەی شەوی دزییەکە و بە ڕاشکاوی هاوار بۆ عەشقی
خۆی دەکا ،مانگی خۆشەویستی لە ئاسمانی شەوەزەنگ سەر دەردێنێ و دنیا ڕووناک دەکا.
ناز دایکە،بەرپرسە، کەوایە دیسان ئەوین دەنێژرێ.

ئەرکی ئەوەیە ئەستی پەروەردەکا و فێری ماڵداری ئبکا،پەرۆشی وەتمانە کە کشت و کاڵ نازانێ،دەرفەتێک هەڵکەوێ لە تەنیایی خۆیدا بیر لە دڵەڕاوکەی
بەرامبەر میرزا دەکاتەوە،ناز بە شەرم و حەیایە.
وادیارە ئەوین ئەوکاتە جوانە لە فەرهەنگی کورددا کە تێکەڵاوی شەرم و حەیا بێ و هێمایەکی هەرە
بەهێزە بۆ ناساندنی ژنانی لەبەردڵی وڵاتەکەم.
لەولاشەوە ژنانی بەتەمەنی چیرۆکەکان دڵەڕاوکەیان هەیە و لە مێردەکانیان دڕدۆنگن ژنی حاجی
حەمە،ژنی مەڵا… ئەوەش لە زمان حاجییەوە دەکوترێ ئەگەر ئەوترسە نەخسترێتە نێو دڵی ژنانەوە
قسەی پیاوان ناچێتە سەر، کەوایە ئەوەش چەشنێک باج گرتنە.
بەڵام ئەوەی فکری منی ئاڵۆژ کرد ژیانی زڵەخا بوو نموونەی ژنێکی جوانی تەنیا. لە سەرەتای
ناساندنی زڵەخا ئەو شەرم و حەیایەی کە ژنانی ئەوینداری چیرۆک هەیانە ئەو کەمتر هەیەتی، ئەوەش
لە بانگهێشتی ڕەشید بۆ دیوەکەیدا وەدەر دەکەوێ.

زڵەخا بە هۆی دەست درێژی ئاغا لە زەمانی لاوی۵
وبێئەزموونیدا ناتوانێ بیر لە خۆشەویستی بکاتەوە،مەحکوومە بە وەیکە ڕێگە لە عەشق بگرێ.
دەربڕینی ئەوینی لە هەوەڵین نیگادا زۆر بوێرانەیە، بەڵام زڵەخا و ڕەشید هەردووکیان قوربانی داب و
نەریت و زوڵم و زۆرن،ئەگینا پێک گەیشتنیان شایەد دەستی نەدابا زڵەخای جوان و ڕەشیدی دز!!
هەروەکوو دابڕانیان هەر نەتیجەی ئەو زوڵم و زۆریە بوو.
بە هیوای درەوشانەوەی تەواوی هێما جوانەکانی فەرهەنگی وڵاتەکەم.