دوازەی ڕەزبەر، ساڵیادی کۆچی دوایی کامەران عالی بەدرخان
 دوازەی ڕەزبەر، ساڵیادی کۆچی دوایی کامەران عالی بەدرخان

ئەمڕۆ دوازەی ڕەزبەر، هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کۆچی دوایی کامەران عالی بەدرخان، نووسەر، ڕۆژنامەوان، مافناس و چالاکی سیاسی کورد. کامەران بەدرخان خوێندنی ئاکادێمیکی لە وڵاتی ئەڵمان تا ئاستی دوکتۆرا درێژە پێ داوە و جیا لە مامۆستایەتیی زانکۆ لە فەڕەنسا، گەلێک هەوڵی بەردەوامی داوە لە بواری ڕۆژنامەوانیی کوردیدا و هەروەها کار لە سەر گەیاندنی دەنگی کورد و […]

ئەمڕۆ دوازەی ڕەزبەر، هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کۆچی دوایی کامەران عالی بەدرخان، نووسەر، ڕۆژنامەوان، مافناس و چالاکی سیاسی کورد. کامەران بەدرخان خوێندنی ئاکادێمیکی لە وڵاتی ئەڵمان تا ئاستی دوکتۆرا درێژە پێ داوە و جیا لە مامۆستایەتیی زانکۆ لە فەڕەنسا، گەلێک هەوڵی بەردەوامی داوە لە بواری ڕۆژنامەوانیی کوردیدا و هەروەها کار لە سەر گەیاندنی دەنگی کورد و مافەکانی.

دکتور کامەران بەدرخان کوڕی ئەمین عالی بەدر خان لە گەورە پیاوانی ئەدەبی کوردی و لە دامەزرێنەرانی ڕۆژنامەوانی کوردییە.

کامەران عالی بەدر خان لەگەڵ براکەی “جەلادەت عالی بەدر خان”، ڕۆڵێکی کاریگەریان لە نەشر و دەرهێنانی گۆڤارەکانی “هاوار” و “ڕووناهی” لە نێوان ساڵەکانی ۱۹۴۱ تا ۱۹۴۴ لە دەمێشق هەبوو.

ئەو لە بەیروتی پایتەختی لوبنان گۆڤارەکانی “ڕۆژانۆ” و “ستێر” ی بە دوو زمانی کوردی و فەڕانسەیی دەرهێنا. ساڵانێک لە “قووتابخانەی ڕۆژهەڵات” سەر بە زانکۆی سۆربۆنی فەڕانسە، زمان و ئەدەبییاتی کوردی گووتەوە، کە لە کۆتاییدا بە هۆی هەوڵەکانی، لە دانشگای سۆربۆن ڕشتەی زمان و ئەدەبی کوردی گونجێندرا.

کامەران بەدرخان تا دەسپێکردنی شەڕی یەکەمی جیهانی لە ئاڵمان دەژیا و دوکتۆڕای یاسای لەو وڵاتە وەرگرت، پاشان لەگەڵ براکەی ماوەیەک لە سوریا و بەیڕووت ژیا و لە تەمەنی ۸۳ ساڵەییدا کۆچی دوایی کرد.

بەشێک له کتێب و نووسراوەکانی کامەران عالی بەدرخان

ــ یاسای زمانی کوردی، چاپی دەمێشق، ۱۹۵۶

ــ ئەلف و بێی کوردی، دەمێشق، ۱۹۳۸

ــ دەستووری زمانی کوردی (بە زمانی فەڕانسەوی)، ۱۹۳۸

ــ فێرکردنی زمانی دایک، دەمێشق ۱۹۶۸

ــ فێرکردنی زمانی کوردی بە تورکی، ۱۹۷۶

ــ وەرگێڕانی چوارینەکانی عومری خەییام بە کوردی، دەمێشق، ۱۹۳۲

ــ فەرهەنگی کوردی بە فەڕانسەوی و فەرانسەیی بە کوردی، ۱۹۳۲

ــ مەتەڵی کوردی و وەرگێڕانی بە زمانی فەرانسە بە هاوکاری لەگەڵ لوسی پۆل مارگڕیت، پاریس، ۱۹۳۲

ــ وەرگێڕانی شێعرە ناودارەکانی شاعرانی کورد بە زمانی ئاڵمانی،۱۹۳۵

ــ کۆکراوەیەک سەبارەت بە دینی ئیسلام و حدیسەکانی پێغەمبەر بە کوردی، دەمێشق ۱۹۳۸

ــ تەفسیری قورئانی پیرۆز بە زمانی کوردی

ــ شێعری غەنایی کوردی و وەرگێڕانی بە زمانی فەڕانسە، پاریس ۱۹۷۹

  • نویسنده : کردستان فردا