دنیای مەجازی یا «تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان» و پەیوەندییەکان
دنیای مەجازی یا «تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان» و پەیوەندییەکان

دنیای مەجازی یا «تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان» پەیوەندییەکانی فراوانتر کردووە، بەڵام سروشت و ھارمۆنیای پەیوەندییەکانی تێکداوە. جیھانی ئەمڕۆ بەشێوازێکی مەترسیدار پەرەدەسێنێت تۆ چیتر لەپاڵ عەوام و ئەوانیترا بەئاسودەیی ناگەیت. ھەمووان ھەڵپەکارانە خوازیاری دەرکەوتنن، ھاوڕێیەتی بۆ ئەوان ئۆپشنێکی نێو سەدان ئۆپشنی دنیای مەجازی و خۆشەویستیش ئۆپشنێکە کە دەکرێت لەشەوێکدا بەچاتێک بە چەندان کەس بگەیت. زبڵی سۆز و ھەوەس و […]

دنیای مەجازی یا «تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان» پەیوەندییەکانی فراوانتر کردووە، بەڵام سروشت و ھارمۆنیای پەیوەندییەکانی تێکداوە. جیھانی ئەمڕۆ بەشێوازێکی مەترسیدار پەرەدەسێنێت تۆ چیتر لەپاڵ عەوام و ئەوانیترا بەئاسودەیی ناگەیت. ھەمووان ھەڵپەکارانە خوازیاری دەرکەوتنن، ھاوڕێیەتی بۆ ئەوان ئۆپشنێکی نێو سەدان ئۆپشنی دنیای مەجازی و خۆشەویستیش ئۆپشنێکە کە دەکرێت لەشەوێکدا بەچاتێک بە چەندان کەس بگەیت. زبڵی سۆز و ھەوەس و شکستی پاتاڵە مرۆڤەکان بە لێشاو لەنێو شاشەی موبایلەوە بەرەو تۆ دێت زریانی داتا و زانیاری و ھەواڵی فەیک حەقیقەتیان ڕسوا کردووە. چارەسەر گەڕانەوەیە بۆ ژووری تەنھایی خۆت لەواقیعدا، تۆ پێویستت بەفیکر و جدیترینی کتێبەکانە. بۆ ئەوەی تێبگەیت،ئێمەی مرۆڤ خۆمان کردوە بەئامرازی سێحەبانی سەرمایەوئاسایشمان بوەتە قوربانی چاولێکەری وهەڵاتن نە دوای شتی تازە دا بە بێ ئەوە بزانین هەمووشتێک بەدەست دەهێنین لەبەرامبەردا خۆمان لە ناودەبەین وئەمە واتە لەناوچوون بۆهیچ.
  • نویسنده : هاشم شێخ ئەحمەدی