خودالێخۆشبوو مامۆستا سەید قادر هونەرپەژۆ
خودالێخۆشبوو مامۆستا سەید قادر هونەرپەژۆ

خودا لێخۆشبوو مامۆستا سەید قادر هونەر پەژۆ رێکەوتی ۱۳۲۵/۵/۱۷ لە ئاوایی قەڵایچی سەر بەشاری بۆکان لەدایک بووە. لە مەدرەسەی گەورەی زانیاری ئیسلامی لە ژێر چاوەدێری مامۆستایانی خودا لێخۆشبوو مەلا شێخ عیزەدینی حوسێنی و مەڵا محەممەدی ماوەرانی و مەلا حسێنی مەجدی ئیجازەی مەلایەتی وەردەگرێ. بۆ ماوەیەکی کورت لە ئاوایی تورکمانکەندی دەبێتە مەلای ئاوەدانی. بڕوانامەی زانیاری مودەڕیسی […]

خودا لێخۆشبوو مامۆستا سەید قادر هونەر پەژۆ رێکەوتی ۱۳۲۵/۵/۱۷ لە ئاوایی قەڵایچی سەر بەشاری بۆکان لەدایک بووە.
لە مەدرەسەی گەورەی زانیاری ئیسلامی لە ژێر چاوەدێری مامۆستایانی خودا لێخۆشبوو مەلا شێخ عیزەدینی حوسێنی و مەڵا محەممەدی ماوەرانی و مەلا حسێنی مەجدی ئیجازەی مەلایەتی وەردەگرێ.
بۆ ماوەیەکی کورت لە ئاوایی تورکمانکەندی دەبێتە مەلای ئاوەدانی.
بڕوانامەی زانیاری مودەڕیسی (لەلایان ئاموزش و پەروەرش) لە ساڵی ۱۳۴۵ وەردەگرێ.
پاشان دەست لە مەلایەتی هەڵدەگرێ و دەڕوا بۆ سەربازی و دوو ساڵان وەک سپای دانیش لە ناوچەی کرماشان خزمەت دەکا.
 دوایە وەکوو مامۆستا ی قوتابخانە (معلم) دامەزرا و لە شارەکانی میاندواو، مەهاباد، تاران ، بۆکان وانەی گوتۆتەوە.
وێژەری بەرنامەی ئایینی و موفەسیری قورئان و حەدیس و… لە رادیۆی مەهاباد (لە ساڵەکانی ۵۱-۵۰)
لە ساڵەکانی ۵۱ تا ۵۴ کە لە دانیشگا تاران رشتەی ئەدەبیاتی دەخوێند یەکێک لە هەڵەگرانی (ویراستار) فەرهەنگی دێهخودا بوو تا تەواو بوونی ئەو فەرهەنگە گەورەیە.
راست کردنەوەی زۆر هەڵە وکەم و کووڕی لەسەر فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە کە هەروا ماوەتەوە و چاپ نەبووە.
کۆمەڵێک شێعر و وتار کە هەر بە دەست خەتی مامۆستا ماوەتەوە و لە چاپ نەدراون.
ویرایشی زۆر کتێبی ئەدەبی و ئایینی بە کوردی، فارسی و عەڕەبی بۆ شاعیڕان و نووسەران و مامۆستایانی بۆکان و مەهەبادو… .
 وەرگێڕان، هەڵەگری، حاشیە نووسین لەسەر زۆر کتێبی حەدیس، عەڕەبی، وکوردی (کە لەوەپێش چاپ بوون).
بۆ زۆربەی مامۆستایانی ئایینی و مەدرەسەکان وەک موجتەهیدێک حیسابیان بۆ دەکرد.
 زۆرچالاکی دیکەی وەکوو یارمەتی دان بو فەرهەنگی کوردستان بە سەرپەرشتی مامۆستا ماجیدی مەردووخی رووحانی کە بەداخەوە زۆربەی ئەو کەسانەی مامۆستا یاریدەی داون تەنانەت سپاسێکیشیان لێ نەکردوە.
بە داخێکی گرانەوە بەهۆی نەخۆشی شەکرە چەند ساڵ لەجێ دا کەوت و ئاسەوار و کتێبەکانی هەروا بەجێ مان و لە رێکەوتی ۱۳۹۶/۸/۲۲ کەسەری سارد و گورچ و بڕی کۆچی دوایی بۆ بەجێ هێشتین
هەزاران سڵاو لە روحی بەرزی ئەو زاتە نەبەز و کۆڵنەدەرە و بە هیوای ساغ و سڵامەتی بۆ بنەماڵەی بەڕێزیان.
“بەشێک لە نووسینەکانی قادر ئازمەند”
  • نویسنده : قادر ئازمه‌ند